وەزارەتی تەندروستی دەرەنجامی نوێ بڵاوكرده‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا


وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم هه‌شت توشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ سلێمانی و دهۆك راگه‌یاند:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەک پیاو) کە چوار لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەک لەوان حاڵەتی نوێیە، سێ لەتووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.

سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆک (دوو پیاو و یەک ئافرەت) کە دوو لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یەک لەوان دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.