بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،6 پله‌ باشووری ئوردنی هه‌ژاند

به‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه‌

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،6 پله‌ به‌پێوره‌ی رێخته‌ر، شاری عه‌قبه‌ باشووری ئوردن-ی هه‌ژاند.

له‌وباره‌وه‌ ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئوردن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 08:05 روویداوه‌.

سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئوردن، مه‌حمود قه‌ریوتی رایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه‌.

تا ئێستا هیچ زانیاری و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئوردن-ه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئایه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی یان ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.