ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وامن و  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت  ئه‌مرۆ مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2019 ى  وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابه‌ش ده‌كرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  سبه‌ینێ سیشه‌ممه‌ 7ی  4 ى 2020 ، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی  و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.