بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پێنج دانیشتووی گەڕەکی کارێزان دەرچوو

لەلایەن داواکارى گشتى بە تۆمەتى پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان


بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پێنج کەسی دوو پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر دەرچوو.

لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج کەس دەرچووە کە لە 21ی ئادار، پرسەکەی گەڕەکی کارێزانیان دانابوو و بەوهۆیەوە ژمارەیەکیان تووشی کۆرۆنا بوون.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامى قەزانى ناوەندى هەولێر راگەیاندووه‌ پێنج کەس کە خاوەنى هەردوو پرسەکەى گەڕەکى کارێزانى شارى هەولێرن، لەلایەن داواکارى گشتى بە تۆمەتى پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و دەستگیر دەکرێن.

هەندێکیشیان کەرەنتین کراون، دوای تەواوبوونی ماوەی کەرەنتینکردنیان ئەوانیش دەستگیر دەکرێن.