نووسەرێك بەرهەمێك لەسەر كۆرۆنا بە ئونڵاین بڵاودەكاتەوە

 له‌ نووسینی رێبوار رەمەزان بارزانی

نووسەرێكی دەڤەری بارزان كە خاوەن 60 بەرهەمی چاپكراوە بەرهەمی 61 ی خوی لەسەر كۆرۆنا دروستكردوە لەماوەی كەرەنیتن كردا و ئاماژە بەوە دەكات بە ئون لاین بڵاو دەكاتەوە بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ.
نووسەر رێبوار رەمەزان بارزانی بە زاری كرمانجی راگەیاند" حیكایەتەكانی سەرەدمی كۆرۆنا زیجیرە پەرتووكێكە لە سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەوڵم داوە هەموو یاساو رێسا و رێنمایەكانی وەڵاتان و حیكایەت و چیرۆكە كاریگەرییەكان ئەوانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاربووی ئەوانەی دوای كەرەنتین گەراینەوە ماڵەوە هەمووان شرۆڤە كردونە ".
گووتیشی " جگە لە دیاركردنی لایەنی تەندروستی ئەو توانج و كاریكارتۆرو كۆمێنت و یاسا سەیرۆ سەمەرەكانی وەڵاتان بەرامبەر پاراستی هاووڵاتییان كە رێگر بوون لە دەركەوتنی هاووڵاتییان بەمەبەستی خوپارێزی و بە تەواوی باسی ناساندنی كۆرۆنامان كردووە وەك تەوەرێكی سەرەكی ".
ئەوەشی خستەڕوو "مەبەست لە پەرتووكی حیكایەتەكی سەردەمی كۆرۆنا بۆ ئەوەیە دوای نەمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وانەیەك لە ئازادی وەرگرین ئەوەی پێش بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەمان بوو بۆ نموونە دەركەوتن و هەبوونی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەو زانكۆ زۆربەی شوێنە گشتیە كان بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ نەماون ، لەگەڵ چەندین كۆرتە چیرۆك و بەسەرهاتی كاریگەری كۆمەڵایەتی ".

  ژێده‌ر / زاری كرمانجی