هونەرمەندی ناوداری كورد "سەعید گاباری" لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیی دایه‌

توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه‌

سەعید گاباریي هونه‌رمه‌ند چوار رۆژە لە نەخۆشخانەی هەولێرەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایەو لە زمان کەوتووە، به‌پێی زانیارییه‌كان ، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "سەعید گاباری" توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه‌ .
 
هونەرمەند سەعید گاباری، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی رۆژاوای کوردستان و لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی قامیشلۆ لە دایک بووە، لە منداڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە،باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.و لە خێزانێکی هونەری ناسراوەو هاورێ شاعیری گەورە جگەر خوێن بووە، گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینایە،خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی شۆڕشگێڕی،ئەڤیندارییه‌ .

Ktv