زێڕ ڕووه‌ و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات

به‌هۆی ئاسانكاری و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه‌

نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهان و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ ڕۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئابووری و هاتووچۆ له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی جیهان جموجۆڵی زۆری خستووته‌وه‌ نێو بۆرسه‌كانی جیهان. به‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانی ڕابردوو نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

مانگی ئاداری ڕابردوو نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 270 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ 13/3/2020 نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشته‌ 1450 دۆلار هه‌ر ئه‌و كاته‌ نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خواستی زۆری له‌سه‌ره‌ به‌ 245 هه‌زار دینار، عه‌یار 24 به‌ 282 هه‌زار، عه‌یار 18 به‌ 210 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرا.

ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی زێڕ له‌ مانگی ئادار به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بوو به‌ڵام ئێستا كه‌ دۆخی زۆربه‌ی وڵاتان به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات له‌نێویاندا هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش نرخی زێڕی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك ئێستا نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ به‌ 298 هه‌زار دینار ، عه‌یار 24 به‌ 341 هه‌زار ، عه‌یار 18 به‌ 255 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.

ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ وایكردووه‌ هاوڵاتیان زیاتر ڕوو له‌ بازاڕ بكه‌ن بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی زێڕه‌كانیان به‌جۆرێك وه‌ك زێڕه‌نگران باسی ده‌كه‌ن ئێستا فرۆشی زێڕ له‌سه‌دا 10% یه‌ زێڕه‌نگران له‌سه‌دا 90% ی زێڕی به‌كارهاتووی هاوڵاتیان ده‌كڕنه‌وه‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,441,152
گیانله‌ده‌ستدان
380,265
چاکبوونەوە
2,946,617
تووشبووان
751
گیانله‌ده‌ستدان
10
چاکبوونەوە
434
تووشبووان
7,387
گیانله‌ده‌ستدان
235
چاکبوونەوە
3,508