یه‌كه‌م گرته‌ ڤیدیۆ له‌ یوتیوب كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌؟

ماوه‌كه‌ی ته‌نها ١٨ چركه‌ بوو

له  ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٥، یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕی یوتیوب بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی ته‌نها ١٨ چركه‌ بوو.

سه‌ره‌تا یوتیوب وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ یه‌كتر ناسین دامه‌زرابوو، یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆییش به‌ناوی “Me at the zoo ” له‌لایه‌ن گه‌نجێكی ئه‌مریكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگلادیشییه‌وه‌ به‌ناوی جاود كه‌ریم خرایه‌ ناوی و گه‌نجه‌كه‌ له‌كاتی سه‌ردانی بۆ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان داوای له‌ هاوڕێیه‌كی كرد له‌ به‌رده‌م چه‌ند فیلێكدا گرته‌یه‌كی بۆ تۆمار بكات.

له‌ دوای گرته‌كه‌ی كه‌ریمه‌وه‌، یوتیوب به‌ره‌و فراوانبوون گه‌وره‌ترین تۆڕی هه‌ڵگرتنی گرته‌ی ڤیدیۆییه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای گوگڵ یوتیبوی به‌ بڕی یه‌ك ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار كڕی، ٣٦ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دۆلاری له‌پای ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ دا به‌ گه‌نجه‌ به‌نگلادیشییه‌كه‌.

ژێده‌ر: ته‌با