له‌جیهاندا تووشبووانی كۆرۆنا چوار ملیۆن و 915 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

ژماره‌یه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 320 هه‌زارو 536 كه‌سن

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته‌ چوار ملیۆن و 915 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

به‌پشت به‌ستن به‌ ئاماره‌ نوێكانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون گه‌یشتووه‌ته‌،‌ چوار ملیۆن و 915 هه‌زار و 810 كه‌س.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ملیۆن و 921 هه‌زارو985 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 320 هه‌زارو 536 كه‌س.