ته‌ندروستی هه‌ولێر: دوو تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (210) کەس


د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
 
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
 
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (2) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
 
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢١٠) کەس.
 
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
 
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.