163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا

73 کەسیش چاکبووەتەوە، 3 کەسیش گیانیان لە دەستداوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 73 کەسیش چاکبووەتەوە، 3 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 4632 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2811 کەس چاکبوونەتەوە و 163 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەو 163 تووشبووە نوێیەی بە گوێرەی پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دیاری کردووە:

 

بەغدا: 116 تووشبوو

نەجەف: دوو  تووشبوو

بەسرە: سێ  تووشبوو

سلێمانی: 10 تووشبوو 

هەولێر: سێ تووشبوو 

بابل: تووشبوویەک

کەربەلا: تووشبوویەک

دیوانییە: چوار تووشبوو

زیقار: تووشبوویەک

نەینەوا: 22 تووشبوو