ئه‌و به‌رماڵه‌ی یه‌كجار نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه‌

له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ چه‌ند وڵاتێك

جه‌لال ئه‌رتان، به‌رێوه‌به‌ری به‌بازاركردن و فرۆشتن له‌ كۆمپانیای براتیكساری توركی رایگه‌یاند: ئه‌و به‌رماڵانه‌ی بۆ یه‌كجار نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌نارده‌كردنی ئه‌م ئه‌م جۆره‌ به‌رماڵانه‌ له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ چه‌ند وڵاتێك له‌وانه‌ سعوودیه‌و ئیمارات و عێراق و قه‌ته‌ر.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ مواسه‌فاتی به‌رماڵه‌كه‌ش ئه‌رتان گوتی: ئێمه‌‌ به‌رماڵه‌كه‌ به‌ درێژی 115 سانتیمه‌تر و به‌ پانی 60 سانتیمه‌تر دروست ده‌كه‌ین به‌ ئاسانی ده‌تواندرێت له‌نێو ئۆتۆمبێڵ یان له‌نێو جانتا هه‌ڵبگیرێت.

ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی به‌بازاڕكردن و فرۆشتن له‌ كۆمپانیای براتیكساری توركی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار دێت،به‌ڵكه‌ ده‌تواندرێت له‌كاتی گه‌شت و سه‌یرانیش به‌كاربهێندرێت.

123

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار