هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن حوسنی له‌ ته‌مه‌نی (89) ساڵی كۆچی دوایی كرد

به‌ سه‌كته‌ی دڵی كۆچی دوایی كرد

شه‌وی رابردوو ،هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب حه‌سن حوسنی له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا به‌ سه‌كته‌ی دڵی كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن حوسنی به‌شداری چه‌ندین كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی و سینمایی كردوه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، وه‌كو باشترین نواندن له‌ ڤیستڤاڵی سینه‌مانی ساڵی 1993ی میسر، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا خه‌ڵاتی ئه‌سكه‌ندریه‌ی سینه‌مای وه‌رگرت.

ناوی هه‌ندیً له‌ به‌رهه‌مه‌كانی : زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی (ره‌فئه‌ت ئه‌لهه‌جان) (به‌وبابه‌ ئه‌لحه‌له‌وانی) (ئه‌لمغتسبون)(مواتن ئه‌لمسری) (ئه‌لقاتله‌) (ئه‌لسید كاف) (سارق ئه‌لفرح) (ناسر 46) چه‌ندین كاری تر.

ktv