چه‌ند سودێكی خه‌یار توشی سه‌رسوڕمانمان ده‌كات!

له‌ش له‌ ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه‌ و شێداری به‌ پێست ده‌به‌خشێت

پێشتر چه‌ندین سودی نایابی خه‌یار باسكراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی باشكردنی ته‌ندروستی به‌خشینی پێكهاته‌ خۆراكیه‌ سود به‌خشه‌كان به‌جه‌سته‌ و چه‌ندین سودی دیكه‌شی هه‌یه‌ .

له‌ ئێستادا زانایان ئاشكرایانكردووه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك خه‌یاربخوین :

1•ژه‌هر لاده‌بات و پێست شێدارده‌كات :

خه‌یار له‌ %95 ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ش له‌ ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه‌ و شێداری به‌ پێست ده‌به‌خشێت .

2•خواردنی ڕۆژانه‌ی خه‌یار ته‌ندروستی باش ده‌كات :

ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ناو خه‌یار هه‌یه‌ ئه‌ندامه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌ و له‌ ژه‌هر ده‌یانپارێزیت، پێكاهاته‌ی فایبه‌ر و ئاو سودێكی زۆری له‌ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌بێت .

3•بۆنی ناخۆشی ده‌م ناهێڵێت :

زۆربه‌ی كه‌س كێشه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م و هه‌ناسه‌ی هه‌یه‌ خه‌یار تایبه‌ت مه‌ندی دژه‌ به‌كتریای هه‌یه‌ و بۆ ماوه‌ی ٣٠ چركه‌ پارچه‌یه‌ك خه‌یار له‌ناوده‌ممان ده‌جوین سه‌رجه‌م به‌كتریاكان له‌ناوده‌بات

ژێده‌ر/ دكتۆری ئۆنلاین