Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:21

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 دەکرێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌دات
کوردستان TV
100%


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە هەرێمی كوردستان پابەندی رێككەوتنە یاساییەكانە و بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیش هەركاتێك پێویست و گونجاو بێ شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا.


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە ئێمە پێشتریش باسی ئەوەمان كردووە كە شاندی حكومەتی هەریم بۆ بەغدا دەچن و دانوستان دەكەن، ئێمەش وەك هەرێمی كوردستان  پابەندی لێكتێگەیستنی كۆتایی ساڵی  2019ین كە باسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا كراوە، هەروەها پابەندین بە بنەما یاساییەكان تاوەكو بتوانین شایستە داراییەكانی كوردستان وەربگرین، بۆیە گفتوگۆیەكان بەردەوام دەبن. هەركاتێكیش گونجاوبێت شاندی هەرێم دەچنەوه بەغدا.


لەبارەی تەشەنەكردنی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆناش لە كوردستان، جوتیار عادل ئاشكراى كرد، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی جدییە و هەوڵێشمانداوە كە ئەو بابەتە جدییە  وپێویستە خەڵكی كوردستان ئاگادار و پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن و وەك حكومەت هەنگاوی پێویستمان ناوە، بەڵام دەبێ هاوڵاتیانیش بەرپرسانە مامەڵە بكەن، چونكە ئەگەر وانەكەین دۆخەكە لە كۆنتڕۆل دەردەچێت.

جووتیار عادل ئاماژەی بەو 400 ملیار دینارە کرد کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و گوتی، ئەوان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران لە هەندێک لایەن قەرزیان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچە و ئێستا کاردەکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.