به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 38 دۆلار و 59 سه‌نته‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

به‌رمیلێك خاوی برێنت ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ ٣٨ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت كه‌ دوێنێ تا ٣٨ دۆلار و ٦٨ سه‌نت سه‌ركه‌وت له‌ كۆتایی رۆژه‌كه‌دا، بووه‌ ٣٨ دۆلار و ٣٢ سه‌نت.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر ٩:٢٢دا، به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌راورد به‌ داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا، له‌سه‌دا ٠،٧ نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه‌ و بووه‌ته‌ ٣٨ دۆلار و ٥٩ سه‌نت. هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تێكساس، به‌ ٣٥ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بازاڕه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانیی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌دان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت واده‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت تا كۆتایی مانگی ته‌مووز یان ئاب درێژبكرێته‌وه‌.

گرووپی ئۆپیك پڵه‌س كه‌ له‌ ٢٣ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت پێكدێن له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌ مانگی نیسانی رابردوودا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وتیان به‌ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌نێوان یه‌كی ئایار تا ٣٠ی حوزه‌یران دابوو