لە گوندەکانی سیدەکان دیمه‌نی ڕەوە بەرازێک ده‌رده‌كه‌وێت

بۆ ماوەی چەندین ساڵە دیمه‌نی له‌و شێوه‌یه‌ نەبیندراون


لەگوندی مێرگەڕەشی سنوری سیدەکان، ڕەوە بەرازێک بەڕۆژی ڕووناک لەنیو گوندەکە ده‌رده‌كه‌وێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەمە 3-6-2020 لەگوندی مێرگەڕەشی دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەند هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندەکە ڕەوەبەرازێک لەنیو ئاوایەکە دەبیندرێت کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە دیمه‌نی له‌و شێوه‌ی بەراز لەناوچەوکە بەڕۆژی ڕووناک و بەبێ ترس لەنزیک ئاوایەکان نەبیندراون .

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە ڕەوەبەرازەکە  بریتین لەبەرازی گەورەو بەچکە بەرازی ئەم ساڵ.

سانی خەلیل ئەو هاووڵاتیەی کە ڤیدیۆکەی بۆ کوردستان تیڤی ناردووه‌ گوتی: ڕەوەبەرازەکە بەبێ ترس لەنیو ڕەزو باغی گوندەکە هاتوچۆیان دەکرد، بەپێی ئەژماردنی ئێمە ژمارەی بەرازەکان 42. بەراز دەبوون کە 12 یان بەرازی گەورەو لەگەڵ 30 بەچکە بەرازی ئەمساڵ.