د. فوئاد حوسێن به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبژێردرا

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

كه‌مێك به‌ر له‌ ئیَستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه‌دان به‌ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان ده‌ستی پێكرد و د. فوئاد حوسێن، به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبژێردرا و تا ئیَستا 247 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا سالار عه‌بدولستار، به‌ وه‌زیری دادو ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، به‌ وه‌زیری نه‌وت و ئیڤان فایه‌ق، به‌ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و دياريكران.