بێژەرو پێشكه‌‌شكاری تیڤی "دلێر تێلی " له‌ نەخۆشی شێرپەنجە چاکبۆته‌وه‌

ماوه‌ی  شەش مانگە ، تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

له‌و كاته‌ی زۆرێك له‌ مرۆڤه‌ كان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن ، بێ وره‌ ، بێ هیوا ده‌بن له‌ ژیان به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر بڕوا به‌ خۆبوون و خۆراگری هه‌بێت ، هیچ شتێك له‌ به‌رده‌م مرۆڤ ئه‌سته‌م نیه‌.


 بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکانی کەناڵی رووداو، دلێر تێلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاکبوونەوەی خۆی له‌ نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌  بڵاوکردۆتەوە، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هاوڕێ وخزم ودۆسته‌كانی ، خۆشحاڵی خۆیان بە چاکووبوونەوەی ده‌ربڕیه‌وه‌.


 
شایانی باسه‌ ، دلێر تێلی  ماوه‌ی  شەش مانگە ، تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو ئیستا باری ته‌ندروستی جێگیره‌.