فراکسیۆنی پارتی پێشوازی له‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق كرد

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتو گۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا

 لەنجە دزەیی و سەعید هەرکی، ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لە مونیارداز موتسی، ڕاوێژکاری کاروباری سیاسی لە یۆنامی (نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق) کرد. گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کردووە.

بۆردومان و لەشکرکێشیی ئێران و تورکیا بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی دیدارەکەی پێکهێنا و فراکسیۆنی پارتی داوای لە یۆنامی کردووە هەوڵی زیاتری دیپلۆماسی و سیاسی بدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

لە کۆبوونەوەکەدا، فراکسیۆنی پارتی و راوێژکاری کاروباری یاساییی یۆنامی جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە ئێران، تورکیا و پەکەکە رێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و چیتر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی کوردستان نەکەنە قوربانیی ململانێکانیان.