سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا له‌سلێمانى: گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا كەمبووه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە


سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگه‌یاند ژمارەی ئەو كەسانەی لە شارەكە بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن كەمبووەتەوە.

شێخ عەبدوڵڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ،  بەھۆی پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای لە سلێمانی کەمتر کردوەتەوە. 


وتیشى ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەسێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانییە و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە.