تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 112 كه‌س له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون

ته‌نیا 87 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك ماونه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گرافیكێكدا ڕێژه‌ی تووشبووانی به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو.

به‌پێی دابه‌شكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا 8هه‌زارو 721 كه‌س له‌ كوردستان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌و ڕێِژه‌یه‌ش 3هه‌زار و 72 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 294 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوونیش له‌ پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه‌ كه‌ 6هه‌زارو 112 تووشبوون ونزمترین ڕێژه‌ش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌جه‌یه‌ كه‌ 240 تووشبوویه‌.

1

2

454