به‌ ڤیدیۆ.. قاچی چه‌پی شاجوانی كۆلۆمبیا دەبڕدرێتەوە

ناچار ده‌بم به‌ قاچێكی ده‌ستكرده‌وه‌ ژیان به‌ڕێوه‌ ببه‌م

دانێلا ئه‌لفاریز كه‌ شاجوانی ساڵی 2011ی كۆلۆمبیا بوو، له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا کە بۆی ئەنجامدرابوو كاریگه‌ریی كردبووه‌ سه‌ر ده‌مارێك له‌ پێییدا و بووە هۆی ئەوەی ‌ پزیشكه‌كان بڕیار بدەن ئه‌و قاچێكی بێته‌ بڕین.
ئه‌و شاجوانه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی" مانگی ئایار تووشی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بووم بۆ هه‌ناوم و گرێیه‌كیان له‌ناو سكمدا ده‌ركرد، دواتر پزیشكه‌كان گووتیان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌مارێكی قاچی چه‌پم هه‌بووه‌، بۆیه‌ ناچار ده‌بن ئه‌و قاچه‌م ببڕنه‌وه‌ و له‌جێی ئه‌وه‌ قاچێكی ده‌ستكردم بۆ دروست بكه‌ن، دیاره‌ چاره‌نووس به‌و شێوه‌یه‌یه‌، ناچار ده‌بم به‌ قاچێكی ده‌ستكرده‌وه‌ ژیان به‌ڕێوه‌ ببه‌م و بەم شێوەیە درێژە بە ژیانی داهاتووم بدەم".

ktv

ktv