پارێزگاری واست داوا له‌كازمی ده‌كات فه‌وجێك بۆ پاراستنی ده‌روازه‌ی زرباتییه‌ی سنووریی له‌گه‌ڵ  ئێران ره‌وانه‌ بكات

دڵنیایی زیاتر ده‌داته‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌كه

محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی، پارێزگاری واست داوای له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كردووه‌،فه‌وجێك له‌ سوپا بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی ده‌روازه‌ی  زرباتییه‌ی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌وانه‌ بكات.

هه‌روه‌ها مه‌یاحی ده‌ڵێت: داواكارییه‌كه‌مان بۆ پاراستنی ده‌روازه‌كه‌یه،‌ تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی گشتی عێراق، ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ.

ده‌شڵێت: بوونی هێزێكی گه‌وره‌ له‌سوپا ، له‌ ده‌روازه‌كه‌و ده‌وروبه‌ی،دڵنیایی زیاتر ده‌داته‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌كه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار