راگه‌یاندكارێكی لوبنانی ئه‌ردۆغان به عوسمانییهكی بۆگه‌ن وه‌سف ده‌كات
نیشان دێرهارۆتیونیان،راگه‌یاندكاری لوبنانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نی،له‌لایه‌ن داواكاری گشتی به‌یروت به‌هۆی سووكایه‌تی پێكردن به توركیا ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
نیشان له‌میانه‌ی یه‌كێك له زنجیره به‌رنامه‌ی( ئه‌نا هیك ) كه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌دید-ی لوبنانی پێشكه‌شی ده‌كات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆك كۆماری توركیای به عوسمانییهكی بۆگه‌ن وه‌سف كردبوو ، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یه‌كی توندیشی سه‌باره‌ت به قه‌تلوعامكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا گرتبوو.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی نیشان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی لوبنان كردوو و داوای كرد ،بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت بهسووكایهتی پێكردنی توركیا‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ربگرن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار