له‌چه‌مچه‌ماڵ 20 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

شەش ئافرەت و چواردە پیاون


له‌راگه‌یاندراوێكدا د. فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەئەنجامی پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ 20 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە دەستنیشانکرا

راشیگه‌یاندووه‌ ‌تووش بووه‌كان  شەش ئافرەت و چواردە پیاون و تەمەنیان لەنێوان (21 بۆ 70) ساڵیدایە و دوو لە تووشبووەکان دانیشتووی پارێزگای کەرکوک و ئەوانی تر لە ناو چەمچەماڵن.