وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

سبه‌ی ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی لیسته‌كه‌ش سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/١٤، مووچەی خانه‌شینی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خه‌رج ده‌كرێت.

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢٠/٧/١٥، مووچەی خانه‌نشینی شارستانی بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خەرج ده‌كرێت.