مه‌سرور بارزانی وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمی خه‌باتی به‌گه‌ڕخست

توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وێستگه‌ی دووه‌می هه‌ڵمی خه‌بات كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 300مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌، به‌گه‌ڕخست‌. به‌مه‌ش كۆی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان 3000 مێگاوات تێده‌په‌ڕێنێت.

شایانی باسه‌ وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمی خه‌بات به‌ یه‌كێك له‌و وێستگه‌ پێشكه‌وتووانه‌ داده‌نرێت كه‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی به‌رز دروستكراوه‌ و له‌ڕووی كه‌می تێچوون و پاراستنی ژینگه‌وه‌ گرنگییه‌كی راده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ وێستگه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو وێستگه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ندازیارانی كۆرییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

شایانی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 40 ملیار دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و كارپێكردنی پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان كردبوو.