باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی که‌مال حاجی ئه‌حمه‌د ده‌کات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و ئاشنایانتان ده‌زانین


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهربان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی کۆچکردوو که‌مال حاجی ئه‌حمه‌د دۆڵپه‌مۆی

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی نوسه‌ر و که‌سایه‌تی دیاری شارباژێڕ (که‌مال حاجی ئه‌حمه‌د) ناسراو به‌(که‌مال دۆڵپه‌مۆی)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین کۆچکردوو که‌مال دۆڵپه‌مۆی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
15ـی7ـی2020