یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوی برێنت به‌ 43 دۆلارو 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٣ دۆلار و ٤٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.


یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٣ دۆلار و ٤٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ٨٥ سه‌نت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٧٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٨دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٥ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٤٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ٨٠ سه‌نت فرۆشرا.

فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی به‌ تێكڕایی حه‌وت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل (له‌سه‌دا ١،٤) كه‌م كرده‌وه، چاوه‌ڕوانیش له‌ بازاڕه‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌وتی عه‌مباره‌كان دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه‌.‌

كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ ئه‌مریكا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كان، بووه‌ هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و به‌مه‌یش دوێنێ نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام بڕیاری ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ندام له‌ ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ یەکی ئابه‌وه‌ بۆ دوو ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه‌.

كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ كه‌ به‌ ئۆپیك پڵه‌س ناسراو له‌ نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار جگه‌ له‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه‌ داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان زیاتر بكات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریش ده‌خاته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٩٦ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٣٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٢٢ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٠١ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.