تەندروستی عێراق: 2 هه‌زار و 281 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنابوون

90 كه‌سی دیكه‌ش به‌په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵه‌ته‌كانى تووشبوونى هاوڵاتیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوو بڵاو كرده‌وه‌

 ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 281 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


هەروەها ده‌شڵێت له‌و ماوه‌یه‌دا هەزار و 695 کەسیش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 90 کەسی دیكه‌  بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە   

ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر سێ شاره‌كانى به‌غدا و به‌سره‌ و سلێمانى زۆرترین كه‌س تێیدا به‌كۆرۆنا مردووه‌ له‌به‌غدا 25 كه‌س ، سلێمانى 12 كه‌س ، به‌سره‌ 7 كه‌س