باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی پارێزه‌ر نامیق عه‌زیز حاجی سادق ده‌کات

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی پارێزه‌ر نامیق عه‌زیز حاجی سادق، به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و پارێزه‌ر (نامیق عه‌زیز حاجی سادق)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانی. له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ خانه‌واده‌که‌تان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 18ـی7ـی2020