مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەمال عومەر كەریم دەكات

ھاوبەشی خەمتانین


بەڕێزان خانەوادەی كەمال عومەر كریم

خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (كەمال عومەر كەریم).

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان