لیڤەرپوڵ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نیوکاسل تۆماركرد

له‌پریمه‌رلیگدا

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ  یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نیوكاسڵ تۆماركرد به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك 


گۆله‌كانى لیڤه‌رپول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ڤان دایك ،  نۆریگی ، مانێ له‌خوله‌كه‌كانى 38، 59 ، 89 تۆماریان كرد ، تاكه‌ گۆلی نیوكاسڵیش له‌خوله‌كی 1ى تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یاریزان گایل تۆمار كرا

بەم ئەنجامەش  لیڤه‌رپول به‌ 99 خاڵ و به‌پله‌ى یه‌كه‌م یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولی نایابی ئینگلیزی به‌پاله‌وانى بون به‌كۆتا هێنا و نیوكاسڵیش خاوه‌ن 44 خاڵه‌ و له‌پله‌ى سێزده‌مدایه‌