یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشته‌ 43 دۆلار و 88 سه‌نت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا


یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٣ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و به‌ ٤٣ دۆلار و ٤١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٠دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١ به‌رزبوونه‌وەی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٣ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا، یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤١ دۆلار و ٤٨ سه‌نت فرۆشرا.

دوێنێ ده‌رخسته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دۆلار بۆ ٩٣،٤٨ دابه‌زی و ئه‌مەیش زۆرترین نزمبوونه‌وه‌یە له‌ ٢٠١٨ه‌وه‌ کە بووەتە‌ هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌كارهێنه‌ره‌ و به‌مەیش نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌.

لەلایەکی دیکەیشەوە، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهاندا، خواست لەسەر نەوت تاڕادەیەک کەمە و ئەمەیش کاریگەری لەسەر زیاتر بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی زانکۆی جۆنس هۆپکینس بڵاوی کردوونەتەوە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرتاسەری جیهاندا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س، لەڕووی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ٤،٢ ملیۆن حاڵەت لە ریزبەندی یەکەم، بەڕازیل بە ٢،٤ ملیۆن لە ریزبەندی دووەم و هیندستان بە ١،٤ ملیۆن لەریزبەندی سێیەم دێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.