بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی خۆی به‌ فڕۆكه‌یه‌كدا كێشا

له‌ رووداوه‌كه‌دا هیچ كه‌س زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی موسكۆ بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی خۆی به‌ فڕۆكه‌یه‌كدا كێشا.

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شێریمیتیڤیۆ نزیك له‌ پایته‌ختی رووسیا، بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی له‌وكاته‌ی ده‌یوست سووته‌مه‌نی بكاته‌ نێو فڕۆكه‌یه‌ك ، له‌ ئه‌نجامدا خۆی به‌ پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌دا كێشاوه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم، له‌ رووداوه‌كه‌دا هیچ كه‌س زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌، ته‌نها بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌خزمه‌تكردن وه‌ستاوه‌و تا چاكردنه‌وه‌شی فڕۆكه‌كه‌ له‌ گه‌شت ئاسمانییه‌كانی ده‌وه‌ستێت.

4477

بۆ بینی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ كليك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ https://t.me/bazabazon/4273

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار