له‌پێكدادانی نێوان دوو فڕۆكه‌دا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌نێو قوربانییه‌كاندایه‌

به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی ئالاسكا به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز-یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ئاكامی پێكدادانی نێوان دوو فڕۆكه‌دا له‌شاری ئه‌نگۆریج، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا-ش له‌نێو قوربانییه‌كاندایه‌.

77

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هێزه‌كانی ویلایه‌تی ئالاسكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك له‌ رووداوه‌كه‌دا رزگاری نه‌بووه‌و كه‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سۆڵدۆتنا له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كینای روویداوه‌.

88

هه‌روه‌ها گاری كنوپ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه‌ به‌ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌كه‌ ده‌كات، له‌نێو یه‌كێك ئه‌و فڕۆكانه‌دا بووه‌و فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش چوار گه‌شتیار و رێبه‌رێك و فڕۆكه‌وانێكی له‌نێودا بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار