ڤیدیۆ .. گوێره‌كه‌یه‌كی قوربانی له‌نیۆ بارهه‌ڵگرێكدا خۆی فرێدایه‌ خواره‌وه‌

ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری خۆی بكوژێت

گوێره‌كه‌یه‌ك له‌جه‌ژنی قوربان له‌نێو بارهه‌ڵگرێك خۆی فڕێدایه‌ خواره‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری خۆی بكوژێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی میسر بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌شاری بلبله‌ گوێره‌كه‌یه‌ك له‌كاتی هه‌وڵی سه‌ربڕینی له‌جه‌ژنی قوربان، له‌كۆنتڕۆل ده‌رچووه‌ له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا خۆی فرێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌و زیانی به‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ گوێره‌كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ده‌ستی قه‌سابه‌كان رابكات و كه‌سیش ناوێری لێی نزیك بێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار