وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی نەخۆشانی کۆڕۆنا ترسناکە ڕێژەی مردن تێیدا بەرز دەبێتەوە

بڕیاری دەستنیشانکردنی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەناچاری بوو

وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند" دەستنیشانکردنی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەناچاری بووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ ده‌ڵێت: بڕیاری دەستنیشانکردنی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بەناچاری بوو بەهۆی زۆری ژمارەی نەخۆشانی کۆڕۆنای ترسناکە کە ڕێژەی مردن تێیدا بەرز دەبێتەوە.