نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 44 دۆلار و 45 سه‌نت

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌41 دۆلار و 73 سه‌نت كڕیاری هه‌بووه‌

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌‌‌ ٤٤ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌، ٤٣ دۆلار و ٣٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٤ی ئه‌مڕۆ،‌ نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا ٠،٢٤ به‌رزبووه‌وه‌ و به‌ ٤٤ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ ‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.