تادێت ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بەرزدەبێتەوە

رێژەی چاکبوونەوە گەیشتۆتە لە (71.6٪)


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌و رایگه‌یاند:  2834  كەسی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2339 تووشبووش چاكبوونەوە،  77  تووشبووش گیانیان لە دەستداوه‌ به‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌،  پشكنین بۆ 16531 كەس ئەنجامدراوە و 2834  ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 77  تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار تووشبوو له‌ سلێمانی و شه‌ش تووشبوو له‌ هه‌ولێر و  دوو  تووشبوو له‌ دهۆك و پێنج تووشبووش له‌ كه‌ركووك .

ئاشكراشیكردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 137556 و چاكبوونەوەش 98442 ، هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌، 5094 تووشبووه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ تا ئێستا رێژەی چاکبوونەوە گەیشتۆتە لە (71.6٪) له‌ وڵات.

به‌یانامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەریدەخات لەئێستادا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، تا دێت به‌رز ده‌بێته‌وه‌.