له‌ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژراون و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون

شاری به‌یروت به‌ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یه‌نرا

له‌ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن: زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژروان و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و شاری به‌یروتیش به‌ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یه‌نرا.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میشێل عه‌ون ،سه‌ركۆماری لوبنان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ پێكهێنراوه‌ و لیژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا، راپۆرتێك ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌یروت به‌ ''ناوچه‌ی كاره‌ساتبار'' راگه‌یه‌ندراوه‌ و داواش له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ باری نائاسایی له‌ شاره‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت.

به‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، میشێل عه‌ون له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ له‌ لوبنان روویداوه‌ و ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاسایی، ئه‌منییه‌كان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكه‌.

میشێل عه‌ون باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ بكرێت و به‌رپرسیارانی بدۆزرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانییه‌وه‌ په‌یامی پشتیوانیان پێگه‌یشتووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستی لوبنان باسیان له‌وه‌ كردووه‌  كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت-دا، 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

هه‌روه‌ها حه‌سان دیاب، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی به‌ پرسه‌ی نیشتمانیی له‌ وڵاتدا راگه‌یاند.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644