هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسری "نه‌جات سه‌غیره" ‌له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژی

 له‌ ساڵی 2002 وازی له‌ گۆرانی گوتن هێنا

به‌هۆی نۆژنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌لاره‌ی كه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبژی میسری "نه‌جات سه‌غیره" له‌ ناویا ده‌ژیا ، زۆربه‌ی نیشته‌جێیانی  ئه‌و ته‌لاره‌ له‌ شوێنی جیا جیا ده‌ژین .
به‌ هۆی نه‌بوونی شوێن هونه‌رمه‌ند "نه‌جات سه‌غیره" له‌سه‌ر شه‌قام  ژیان ده‌گوزرێنێت، بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌سه‌ر شه‌قام كاردانه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌م ته‌لاره‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی،گرانبه‌های، قاهیره‌ی پایته‌خته‌، جگه‌ له‌ نه‌جات سه‌غیره‌،چه‌ندین  هونه‌رمه‌ندی تری میسری له‌ ته‌لاره‌ ‌ژیاون، وه‌كو مه‌حمود ملێجی كه‌ به‌نه‌ژاد كورده‌ ، سوعاد حوسنی  خوشكی هونه‌رمه‌ند نه‌جات سه‌غیره‌.
شایانی باسه‌ گۆرانیبژ "نه‌جات سه‌غیره"  له‌ ساڵی 2002 وازی له‌ گۆرانی گوتن هێنا و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه‌.

وه‌رگێرانی و دارشتنه‌وه‌ی :كامران 
ژێده‌ر : سه‌یده‌تی