فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای لێنكێ یان له‌نێوان دێره‌لووك و شیلادزێ بۆردومانكرد

له‌به‌ر بوونی باره‌گای په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌كه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-8-2020 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا  له‌به‌ر بوونی باره‌گای په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، چیای لێنكێ یان له‌نێوان دێره‌لووك و شیلادزێ بۆردومانكرد.

هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتی: بۆماوه‌یه‌ك فرِۆكه‌كه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ ئاسامانی ناوچه‌كه‌ سووڕاونه‌ته‌وه‌ .

گوتیشی: له‌به‌ردووری شوێنی بۆردوومانه‌كه‌ ، تا ئێستا  زیانه‌ گیانییه‌كان نه‌زاندراون،به‌ڵام رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی و زاری هاووڵاتیان سووتاون.

شایانی باسه‌ له‌ ئاكامی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیاو چه‌كدارانی په‌كه‌كه،‌ به‌به‌رده‌وامی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كرێن.