به‌ڤیدیۆ.. ببینه‌ مریشكێك چۆن به‌رگری له‌ جوجه‌ڵه‌كانی ده‌كات

ئاماده‌بوو گیانی خۆی له‌ پێناو جوجه‌ڵه‌كانی بكاته‌ قوربانی

له‌ناكاو مارێكی ژهراوی ، له‌وشوێنه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ مریشكێك خه‌ریكی پێده‌دانی خواردن بوو به‌ جوجه‌ڵه‌كانی.

مریشكه‌ زۆر بوێرانه‌ رووبه‌رووی ماره‌كه‌ بوویه‌وه‌، هه‌ردوو باڵه‌كانی كرده‌وه‌ ،هه‌موو تواناكانی خۆی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی جوجه‌ڵه‌كانی بپارێزێت ، تا ئه‌و راده‌ی ، ئاماده‌بوو گیانی خۆی له‌ پێناو جوجه‌ڵه‌كانی بكاته‌ قوربانی .

هه‌ركاتێ ماره‌كه‌ هه‌وڵی ده‌دا خۆی له‌ جوجه‌ڵه‌كان نزیك بكاته‌وه‌ مریشكه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌بوو ، تا كۆتایی خۆراگڕ بوو توانی سه‌ركه‌وتووبێت ، له‌ به‌رگریكردن له‌ جوجه‌ڵه‌كانی.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران