Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:43

وەزارەتی تەندروستی له‌سه‌ر نرخی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌کان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخەکان
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: بەڕێژەی 40 تا 50 لەسەدای نرخەکان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان، لەلایەن لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کەمکرایەوە.  

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی ...

سەبارەت بە بڵابوونەوەی چەند نرخێکی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان.

دەمانەوێت هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا بکەینەوە کەوا نرخەکانی چارەسەری بەهۆی باروگوزەرانی هاووڵاتیان لەم دۆخەی ئێستای نەخۆشی کۆڕۆنا، بەڕێژەی 40 تا 50  لەسەدای نرخەکان لەلایەن لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کەمکرایەوە و بە فەرمانی وەزاری ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویست دەرچووە.

تیمەکانی پشکنین بەدواداچوونی ڕۆژانە دەکەن و وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخەکان و رێگانادرێت بە هەر زیادەرۆیی و سەرپێچیەک.

وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
 ١٠ ئاب ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.