له‌ عێراق 3396 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركران

کۆی گشتی مردن گەیشتە 5531 تووشبوو


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3396 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سێ هەزار و 396 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، دوو هەزار و 312 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی عێراق پشكنین بۆ 18901 نموونه‌ی وه‌رگیراو، به‌وه‌ش كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشته‌ 1 ملیۆن و  183 هه‌زار و 950 پشكنین.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەو ماوەیەوە، 67 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە  و کۆی گشتی مردن گەیشتە 5531 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستی ده‌ڵێت: به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ تۆماركراون كه‌ 426 حاڵه‌ت بووه‌.

هەروەها تاوه‌كو ئه‌مرۆ 39 هەزار و 362 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 545 تووشبووش باری تەندروستیان ناجێگیرە.