كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی زەمینەی باشتر دەرەخسێنیت بۆ ئایندەی هەرێمی كوردستان

پێویستە پارتە سیاسییەكان بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان لە بەرچاو بگرن

هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە گرنگی یەكدەنگی لە پرسە ستراتیژیەكان رایگەیاند

گەلی كوردستان و پارتە سیاسییەكان بۆ رووی بەروونەوەی هەر قەیرانێكی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی  و ئەمنی پێویستی بە یەكڕیزی هەیە ، بەپیچەوانەوە ئەگەر پەرتەوازە بین ئەوا تەواوی خەڵكی كوردستان زەرەرمەند دەبێت و هەروەها پارتە سیاسییەكانیش روخساریان ناشرین دەبن .

روونیشیكردەوە كە هیچ پارتێكی سیاسیش ناتوانێت بە تەنیا ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكات . بۆیە هەموومان بەیەكەوە پێویستە كار بكەین و ئیدارەی وڵاتی خۆمان بكەین و رووبەرووی هەموو گۆرانكاریەكان ببینەوە كە دووچاری دەبینەوە .

سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمرۆی شاندی پارتی و یەكێتی لە هاوینە هەواری دوكان . هیوا ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند هەر كۆبوونەوەیەك  زەمینەی باشتر دەرەخسینیت بۆ ئایندەی هەرێمی كوردستان  ، هەروەها ئارامی دەبەخشێت بە گەلی كوردستان  و موژدەیەك و كارێكی باشە .

روونیشیكردەوە كە كۆبوونەوەكە سەركەتوو بووە ، هەرچەندە ئێمە وەكو دوو حزب جیاوازین لە زۆر رووەوە  بەڵام ئامانجمان هاوبەشە .

جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوام بن و ئەو دوو پارتەش كە یەكێتی و پارتین سەنگی خۆیان هەیە لە گۆرەپانی سیاسی ،  دوو هیزی سەرەكین ، بەیەكەوە كاریش بكەن بەرهەمی باشی دەبیت بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان . چونكە ئاشكرایە كە  هیچ پارتێك نانوانێت ئەوی دیكە فەرامۆش بكرێت

هیوا ئەحمەد رایگەیاند كە لێك دوور كەوتنەوە زیانی زۆری هەبووە ، گوتیشی :  

ئێمە دەبی یەكگرتوو بین بۆ ئەوەی ئایندەمان گەش بێت ، بە یەكگرتووییش ئەتوانیین رووبەرووی زۆر قەیرانیش ببینەوە .

ئەو كۆبوونەوەیەش لە دەرەنجامدا پشتیوانی كردنێكە بۆ دامەزراوە فەرمییەكان وەك سەرۆكایەتی هەرێم و   حكومەت و پەرلەمانی كوردستان   

سەبارەت بە پرسی ناوچەكانی دەرەوەی هەریمی كوردستان ، هیوا ئەحمەد رایگەیاند كە ئێمە وەك هەرێمی كوردستان پێویستە لە سەری بوەستین و كاری لە سەر بكەین ، چونكە تەعریب لەو ناوچانە بەردەوامە و خەڵكی ئەو ناوچانە زیانی گەورەیان بەردەكەوێت .

خەڵكی ئەو ناوچانەش چاوەڕوانی ئەو پارتانەن بۆ ئەوەی رێگە چارە بدۆزنەوە بۆ ئەو گرفتانەی كە پێوەی دەناڵن لەو سیاسەتە چەوتانەی حكومەتە یەك بەدوای یەكەكانی عێراق .

كورد لە كاتی شەری داعش  كورد زیانێكی گەورەی بەركەوت ، بەڵام ئەو شەڕە سوودێكی هەبوو بۆ كورد ئەویش ئەوەیە كە كورد پێگەیەكی گەورەی هەیە لە رووی قارەمانیەتی و رووبەورووی سەربازی و داڵدەدانی ئاوارەكان . دونیا هەمووی تێگەیشت كە كورد چۆنە لە رووی مرۆڤایەتی و توانای سەربازی.

سەبارەت بە ئاشتەواوی نیشتیمانی هیوا ئەحمەد روونیكردەوە پارتی لەو پەڕی ناوەندی دەسەڵات دەستی درێژكردووە بۆ یەكڕیزی و ئاشتی بۆ یەكێتی و تەواوی پارتە سیاسییەكان .جەختی لەوەش كردەوە كە ئەو دابەش بوونەی نێو پارتە سیاسیەكانی كورد زیانێكی گەورەی بە دۆزی كورد گەیاندووە

سەبارەت بە رەوشی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێزیان رایگەیاند كە گۆرانكاریەكانی عێراق خێران ، بۆیە پرسی هەڵبژاردن ئایا ئەنجام دەدرێت یاخود نا ، دیار نیە لە لایەك پەتای كۆرۆنا بوونی هەیە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە و ئەگەریش هەیە گۆرانكاری تریش رووبدات

گۆرانكاریەكان سروشتی نین و رۆڵی دەستی دەرەكی بوونی هەیە ، زۆر لە وڵاتان دەست لە كاروباری عێراق وەردەدەن .

لەو نێوەندەش كورد پارتی و یەكێتی و پارتە سیاسییەكان یەكڕیز بن و بەردەوام دیداریان هەبیت بەرنامە رێژیان هەبێت بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان لە بەرچاو پێویستە بەتایبەتی بگرن  .