وێنه‌.. ئیسرائیل ده‌مامكێك دروست ده‌كات نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار

گرانترین ده‌مامكه‌ له‌جیهاندا

كۆمپانیایه‌كی گه‌وهه‌ری ئیسرائیلی له‌ ئێستاده ده‌مامكێك دروست ده‌كات كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار و به‌ گرانترین ده‌مامك له‌جیهاندا ئه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس، ئیسحاق لیڤی، خاوه‌نی كۆمپانیای ئیڤڵ و دیزاینه‌ری ده‌مامكه‌كه‌ گوتی: ده‌مامكه‌ له‌ زێڕو ئه‌ڵماس دروست ده‌كرێت و ده‌تواندرێت بۆ خۆپاراستتن ده‌مامكی ئێن 99ی لێ ببه‌سترێت.

هه‌روه‌ها گوتی: بازرگانێكی چینی كه‌ له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێیه‌،داوای كردووه‌ ئه‌م ده‌مامكه‌ی بۆ به‌رهه‌مبهێنین و به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته‌ گرانترین ده‌مامك له‌جیهاندا.
لیڤی له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌كارگه‌كه‌ی كه‌نزیكه‌ له‌قودس، هه‌ندێك پارچه‌ی ده‌مامكه‌كه‌ی نمایش كردو گوتی: زۆر خۆشحاڵم كه‌ ئه‌م ده‌مامكه‌ كاتێكی ته‌واوی به‌فه‌رمانبه‌رانمان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌م ساته‌ دژواره‌دا، كاره‌كانی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.

123

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار