ڤیدیۆ .. به‌هۆی بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌وه‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ی تره‌مپ بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا

له‌لایه‌ن تیمی ئه‌منیی كۆشكی سپییه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌كه‌ براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌لایه‌ن تیمی ئه‌منیی كۆشكی سپییه‌وه‌ كۆنگره‌كه‌ی راگیرا و له‌ هۆڵه‌كه‌ برایه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا له‌ كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا،  له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئه‌منیی كۆشكی سپییه‌وه‌ برایه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ی كۆنگره‌كه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

له‌ كاتێكدا رێگه‌ به‌ په‌یامنێرانی ناو هۆڵه‌كه‌ نه‌درا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ له‌ دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كه‌.

دۆناڵد تره‌مپ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی رایگه‌یاند : ده‌نگی ته‌قه‌ بیستراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی و گوتی: وا دیاره‌ ره‌وشه‌كه‌ زۆر كۆنترۆڵه‌.

دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تیمی ئه‌منیی ته‌قه‌یان له‌ گومانلێكراوێك كردووه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش گواستراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاریی روونی نه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئه‌و كه‌سه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌واڵگریی روونكردنه‌وه‌ی ورد ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌